به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەڵگەی زۆر هەیە لە سەر ئەوەی کە ئەمریکا هەزاران ئەندامی داعشی لە سووریاوە بۆ عێراق ناردووە تاکوو پێویستی ڕاگرتنی ئەمریکییەکان لە عێراق زیاتر لە ڕابردوو هەستی پێ بکریت.
سەباح ئەلعەکیلی، کارناسی ئاسایشی عێراق، ماوەیەک لەمەوپێش لەم بارەوە وتی: زانیاریهایەکی سەلمێندراومان بە دەستەوەیە کە نیشان ئەدات کاروانە سەربازییەکانی ئەمریکا 4 هەزار داعشییان لە خاکی سووریاوە هێناوەتە ناو عێراق و ئیزنی گەڕان و پشکنینیان بە هێزە عێراقییەکان نادرێت.
وێدەچێ ئەو هێزانەی چوونەتە ناو عێراقەوە، ئێستا بەرپرسی ئوپەراسیۆنی خۆکوژی و پێکادان لە گەڵ حەشدی شەعبی بن. خاڵی دیکە ئەوەیە کە پاش تەقینەوەی ئەم دواییانەی بەغدا، هێزەکانی ئاسایشی عێراق هەموو هەوڵی خۆیان بۆ دابین کردنی ئاسایشی پایتەختی ئەو وڵاتە خستۆتە گەڕ هەر بۆیە جێماوانی داعش دەرفەتی هێرش کردن بۆ سەر حەشدی شەعبی لە ناوچەکانیتری عێراقیان دەست کەوت.
گەرچی ڕێکخراوەی تیرۆریستی داعش لە عێراق لە ناو چوە بەڵام جموجۆڵەکانی ئەم دواییانە نیشاندەری ئەوەیە کە هێشتا داعش لەو وڵاتە بوونی هەیە گەرچی ئەگەری پێک هاتنەوەی وەکوو ساڵی 2014 چاوەڕوان ناکرێت.
هێزەکانی ئاسایشی عێراق وەکوو حەشدی شەعبی و ئەرتەش و پۆلیس، دەستکەوت و سەرکەوتنی گرینگیان لە ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ داعش وەدەست هێنا بەڵام کەمایەسی هێمنایەتی جار جار ڕووی داوە و بۆتە هۆی گیان لە دەست دانی ژمارەیەک لە خەڵکی خۆجەیی.
گرینگترین هۆکاری ئەو کارە تیرۆریستیانە، پشتیوانی زانیاری و لۆجیستیکی ئەمریکا لە تیرۆریستەکانی داعش بووە.
ئەلنەشرەی لوبنان لە نووسراوەیەکدا ئاماژەی بۆ جووڵانەوەکانی داعش لە سووریا و عێراق کردووە و نووسیویە: پاش تەقینەوەی گۆڕەپانی ئەلتەیرانی بەغدا کە داعش بەرپرسیاریەتی ئەوەی لە ئەستۆ گرت، بینەری هێرشی داعش بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی و شەهید بوونی یەکێک لە فەرماندەکان و ژمارەیەکیتر لە سەلاحەدینی عێراق و پاشان هێرش بۆ ئەرتەشی سووریا بووین.
هێرشەکانی داعش بە هاتنی بایدن ڕووی لە زیادبوون کردووە
ئەم میدیایە هەروەها نووسیویە: ئەم هێرشانە بە هاتنی بایدن زیادی کردووە و ئەمەش پاش گواستنەوەی داعشیەکان لە سووریا بۆ عێراق لە لایەن ئەمریکاوە ڕووی داوە. ئەلنەشرە نووسیویەتی: ئەفسەرانی ئەمریکا خەریکی ڕاهێنانی داعشییەکانن تا هێرشی تیرۆریستی ڕێ بخەن. زیندوو کردنەوەی داعش لە سووریا و عێراق وەبیرهێنەری سەردەمی باراک ئۆبامایە کە ئەم گرووپە خوێنڕێژەی پێک هێنا.
لەم نووسراوەدا هاتووە: بە تەواوەتی ڕوونە کە میلەی کاتژمێرەکان ناگەڕێنەوە دواوە و بەرەی خۆڕاگری بڕیاری خۆی داوە.
تیرۆریستە ئەمریکییەکان جموجۆڵەکانی خۆیان بۆ گواستنەوەی سەرکردەکانی داعش لە بەندیخانەکانی سووریا بە مەبەستی بەڕێوەبردنی ئامانجەکانی خۆیان لە ناوچە درێژە دەدەن.
لە ناوچەی ئەلبادیەی سووریا بەجێماوانی داعش بوونیان هەیە کە ئەمریکا پشتیوانیان دەکات و ئەوان لە ناوچەکانی دەوروبەری بادیە بە تایبەت رێگاکان و ناوچەکانی نیشتەجێ بوونی خەڵک، هێرش ساز دەکەن.